ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تاوتوێی کشانەوە لە ئۆڵۆمپیاد دەکەن

لیژنەی ئۆڵۆمپی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ لیژنە ئۆڵۆمپییە هاوپەیمانەکانی تاوتوێی کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2021 دەکەن.

تۆڕی (ESPN) ئاشکرایکردووە، کە ژمارەیەکی زۆری کۆنگرێسمانەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نێوانیاندا کۆماری و دیموکراتییەکان، داوایان لە لیژنەی ئۆڵۆمپی وڵاتەکەیان کردووە لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بکشێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆنگرێسەوە فشارێکی قورسیان دروستکردووە.

لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن لە دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ لیژنەکانی پەڕلەمان، ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا بە چڕی لێکدانەوە بۆ مەترسییەکان دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانماندا، بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کارامان هەبێت و بەشێوەیەکی نمونەیی چالاکییەکان ئەنجامبدەین، پێویستمان بە خوێندنەوەی زیاتر و لێکدانەوەی مەترسییەکاندا، لە چەند لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەین”.

بلینکن لە لێدوانەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دواکەوتنیان لە بڕیارێک سەبارەت بە ئۆڵۆمپیاد لەلاوازییەوە نییە، بەڵکو نایانەوێت تاکلایەنە بڕیاری گرنگ بدەن و لەگەڵ لیژنەی وڵاتە هاوبەشەکان بڕیارێکی هاوبەشی گونجاو بدەن.

مەترسییەکانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە وڵاتی ژاپۆن لیژنە بەشدارەکانی لە ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن خستووەتە مەترسییەوە، چەندین یاریزان بەوهۆیەوە کشاونەتەوە و تەنانەت چەند وڵاتێکیش بەهەمان شێوە کشانەوەیان ڕاگەیاندووە، دوای ئەو فشارەی میدیاکانی ژاپۆن و چەندین سەرچاوەی کاریگەری دیکە دروستیان کردووە، ئەگەر هەیە ئۆڵۆمپیاد بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، بەتایبەت کشانەوەی تیمی ئەمریکا ڕەنگە شکست بەم خولەی ئۆڵۆمپیاد بهێنێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا خواستی لەسەر دوو یاریزانە نرخیان دەگایە (250) ملیۆن پاوەند

بابەتی دواتر

(10) یاریزانی ناودار بەشداری یورۆی 2020 ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share