(ڤیدیۆ) پاریس و لانس و مارسیلیا براوه‌ی هه‌فته‌ی پێنجه‌م بوون

یانه‌ی پاریس سان جێرمان پێنجه‌مین یاریی خولی فه‌ره‌نسای له‌ تۆلوز برده‌وه‌ و یانه‌کانی مارسیلیا و لانس به‌ هه‌مانشێوه‌ براوه‌ بوون.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بووه‌ میوانی تۆلوز، یاریی نێوانیان به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌لام کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 37، 50، 90 له‌لایه‌ن نێیمار دا سیلڤا، کیلیان مباپێ، خوان بێرناته‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، مارسیلیا له‌ “ستاد ڤێلودرۆم” به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کلێرمۆن فووت تۆمار کرد، گۆڵه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 49 له‌لایه‌ن پاپ گایێ-وه‌ تۆمارکرا.

یانه‌ی لانس که‌ له‌م وه‌رزه‌دا کێبڕکێکاری لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی “لیگا ١”ـــه‌‌، له‌ یاریگای خۆیدا به‌ ئه‌نجامی (5-2) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لۆریان تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، سێ یانه‌ی ناوبراو به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 13 خاڵ‌ له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوون، به‌ جیاوازی گۆڵ پاریس بۆ پله‌ی یه‌که‌م، لانس دووه‌م، مارسیلیا دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌م.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و یوڤانتۆس پله‌یه‌ک سه‌رکه‌وت

بابەتی دواتر

 (ڤیدیۆ) بایرن به‌ پێنج گۆڵ قۆناغی یه‌که‌می جامی ئه‌ڵمانیای تێپه‌ڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share