مەریخ لە خۆر نزیكدەبێتەوە و لە ڕووناكییەكەیدا وندەبێت

لە ڕووداوێكی گەردوونیی كەموێنەدا، هەسارەی مەریخ دەچێتەپاڵ خۆر و بەوەش زۆر لە زەوی دووردەكەوێتەوە، بەجۆرێك كە زۆر بە ئەستەم دەبینرێت.

پەیمانگەی گەردوونناسیی نیشتمانیی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ڕۆژی هەینی هەسارەی مەریخ لە خۆر نزیكدەبێتەوە، چونكە خوولگەكەی بەدەوری خۆردا دەگاتە ئەوپەڕی كۆتایی كۆمەڵەی خۆر و بەوەش لە زەوی دووردەكەوێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پەیمانگەكە، كاتێك مەریخ لە خۆر نزیكدەبێتەوە، لەمەودای گۆشەیەكدا دەردەكەوێت كە تەنها 39 خولەكی كەوانەیی لە خۆرەوە دوورە، ئەوەش وادەكات بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لەچاو ونببێت و لەژێر ڕووناكیی بەهێزی خۆردا دەشاردرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە بوونی مەریخ لەو شوێنەدا، یەكسانە بە دوورترین خاڵ كە ئەو هەسارەیە لە زەوییەوە دووربێت و بریتییە لە 2.63 AU كە یەكەی گەردوونیی تایبەت بە تێكڕای دووریی نێوان زەوی و خۆرە و یەكسانە بە 150 ملیۆن كیلۆمەتر.

پەیمانگەی گەردوونناسیی نیشتمانیی ئەمریكا دەڵێت، “لەم دۆخەدا خۆر دەكەوێتە نێوان مەریخ و زەوییەوە و بەهۆی دوورییەكەیەوە مەریخ بەئەستەم دەبینرێت و بچووكتر و تاریكتر دەردەكەوێت”.

بابەتی پێشتر

پاڵه‌وانێکی "مسته‌ر ئۆڵیمپیا" کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

سوید داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی هەندێک شاری کوردی نەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share