پارتی بەردەوامە لە دەستگیركردنی نوێنەرانی هەدەپە

لە هەولێر، نوێنەرانی هەدەپە و دوو ئەندامی نوێنەرایەتییەکە لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستگیركران.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز-ی نزیك لە پەكەكە، زانیاریی لە نوێنەرایەتیی هەدەپەوە بڵاوكردووەتەوە،  ئاشكرایكردووە، “بەیانی ئەمڕۆ هەریەک لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب، نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر و ڕوکەن مەرجان و گوڵجان ئاڵپ، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە لە شاری هەولێر دەستگیرکراون”.

میدیاكەی سەر بە پەكەكە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنەكەوە پەیوەندیی بە تارق نوری، بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێرەوە کرد، “بەڵام بەبیانووی ئەوەی زانیاریی نیە، ئامادەنەبووە هۆکارەکەی ئاشکرابکات”.

ساڵی ٢٠١٢ لە باکووری کوردستان و توركیا پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە دامەزرا، هەر زوو بەفەرمی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردەوە، لە ئێستادا ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب نوێنەری هەدەپەن لە باشووری کوردستان، كە ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە دەستگیركراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئەندامێكی نوێنەرایەتیی هەدەپە لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە.

بابەتی پێشتر

سەركەوت شەمسەدین و ڕێبوار كەریم لە بێدەنگترین پەرلەمانتارەكان بوون

بابەتی دواتر

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share