كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی دەستی پارتی لە خەلیفان ڕایدەگەیەنن، تاوەكو ئێستا پارتی تەرمی گەریلاكانی ڕادەستنەكردوونەتەوە، داوادەكەن تەرمی ڕۆڵەكانیان پێبدرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەری كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان، كە لە 28ی ئاب لەلایەن پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە شەهیدكران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەدا چەند گەریلایەك كەوتنە بۆسەیەكی هێزەكانی پارتی و شەش گەریلا شەهیدكران، “بەڵام تائێستا تەرمی شەهیدەكانمان لەژێردەستی هێزەكەی پارتیدان و ئامادەنین ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكەنەوە”.

كەسوكاری ئەو گەریلا شەهیدانە وتیشی، “وەكو ماڵباتی شەهیدەكان ئەوكارە شەرمەزاردەكەین و داوای وەرگرتنەوەی تەرمەكان دەكەین”.

ئاشكراشیكرد، دووان لەو گەریلایانە كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن، تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

داوایان لەخەڵكی باشووری و كوردستان و پەرلەمانی كوردستانیش كرد، بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر “داگیركارییەكانی توركیا و ئەو كارەی پارتی”.

كەسوكاری ئەو گەریلا شەهیدانە وتیشیان، “توركیا بەهەموو چەك و تەكنیكێك شەڕ لەدژی گەریلا دەكات و ناتوانێت سەركەوتووبێت، بۆیە شەڕی كورد بە كورد دەكات و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بووەتە بەشێك لە جێبەجێكردنی ئەو پیلانە”.

بابەتی پێشتر

پارتی بەردەوامە لە دەستگیركردنی نوێنەرانی هەدەپە

بابەتی دواتر

ڕەگەزنامە و كارتی دەنگدانیان بۆ دروستكراوە.. هێزەكانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share