دهۆك و سۆران.. لە 20 رۆژدا 49 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

لەماوەی تەنها 20 رۆژدا لە سنووری دهۆك و سۆران 49 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران و دەستیش بەسەر نزیكەی 250 كیلۆگرام لەو ماددەیەدا گیرا.

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە ماوەی نێوان 20ی تشرینی یەكەم تا ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەم لە 17 چالاكیی سەركەوتوودا چاڵاکی سەرکەوتوودا لەلایەن هەر سێ بنكەی (دهۆك، سۆران و حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان 49 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.

لەو چالاكییانەدا دەستگیرا بەسەر ( هەشت كیلۆ و 129 گرام ماددەی تلیاك، دوو كیلۆگرام هیرۆین، یەك كیلۆ و 681 گرام كریستاڵ، بڕێك حەشیش و جامایكا، 229 كیلۆ و 500 گرام حەبی کاپتاگۆن و نزیکەی 1000 دەنکە حەب لە جۆرەکانی “ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین”)، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

روونیشیكردەوە، ژمارەیەك لە دەستگیرکراوان کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی سێ تۆڕی گەورە بازرگانی نێودەوڵەتین و، بەهۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕەخنە لە لیڤاندۆڤسکی دەگیرێت

بابەتی دواتر

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share