كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆك تۆماردەكرێت و بەرزترینیش لە كەركوك دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەزانیی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ینێ پێنجشەممەی لە ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن و کەشوهەوا فێنکتردەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆش لە پارێزگای كەركوك تۆماردەكرێت كە 33 پلە دەبێت، نزمترینیش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆكن كە 28 و 27 پلە دەبن.
سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، پلەكانی گەرما یەك پلە لە پارێزگاكانی هەولێر، هەڵەبجە و كەركوك بەرزببنەوە و لەنێوان 30 و 31 پلەدا ببن، بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك هەروەكو خۆیان دەمێننەوە.