لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا روویدا

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و هێزەکانی پۆلیسدا روویدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە کەرکوک بەدیاریکراوی لە نزیک فلکەی ئیخوان هێزێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک رووبەوڕوی تۆمەتبارێک بوونەوە کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە.

لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی پۆلیس بە پلەی مفەوەز برینداربووە و توانراوە بازرگانەکەش بە برینداری دەستگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
Total
0
Share