وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی هەڵدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە بنكەی ئاسمانیی بەلەد ئەنجامداوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەریق ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپا سەرپەرشتی كارپێكردن و هەڵدانی فڕۆكەكانی كردووە كە سەر بە هێزی فڕۆكەوانی سوپا بووە و بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووە.
تاقیكردنەوەكە بە ئامادەبوونی سەرۆك ئەركان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و پلەدارانی سوپای عێراق بووە.