عێراق کونسوڵخانەکەی لە باکووری کوردستان دەگوازێتەوە

بەهۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی ناوچەکەی گرتەوە حکومەتی عێراق بڕیاریدا کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە غازی عەنتابەوە بۆ مێرسین بگوازێتەوە.

بە پێی نووسراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دراوە لەسەر گواستنەوە کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە غازی عەنتابەوە بۆ شاری مێرسین لە باکووری کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەی باکووری کوردستان زۆرترین بینا و باڵەخانە لە غازی عەنتاب زیانیان بەرکەوت و هەزاران هاوڵاتیش گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

لە دوای بومەلەرزەکە وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی غازی عەنتاب و ئەنکەرەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی عێراقی گەڕێندرانەوە و شوێنی مانەوەش بۆ ژمارەیەکی دیکە هەر لەو وڵاتە دابینکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share