كوپێك قاوە كاریگەریی چی لەسەر گۆی زەوی هەیە؟

خواردنەوەی قاوە یەكێكە لە خواردنەوە سەرەكییەكانی مرۆڤ كە لە بەیانیان دەیخوات و بەشێك لە مرۆڤەكانیش بۆ هاندانی لەكاتی كاركردن دەیخۆن، بەڵام قاوە چەند زیانێكیشی هەیە.

قاوە یەكێكە لەو پیشەسازییانەی ساڵانە بە ملیاران دۆلاری تێدا بەكاردەهێنرێت و لەهەموو شوێنێكی جیهان بەردەستە، بەڵام ئایا ڕۆژێك تۆ بیرت لەوەكردووەتەوە كە كاریگەری كوپێك قاوە لەسەر گۆی زەوی چیە؟

پیشەسازی قاوە و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە

چاندنی قاوە لەناوچە گەرمەكان لەپاڵ داراكاندا یەكێك بوو لەو ڕێگا كلاسیكییانەی دەگیرییانەبەر بۆچاندنی، بەڵام لە ساڵانی حەفتاكانی ڕابردوودا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر قاوە لەبازاڕەكاندا جوتیاران لە ڕێگەی كشتوكاڵیی تەقلیدییەوە ڕێگەیەكی خێرایانگرتەبەر بۆ چاندنی قاوە ئەویش لەژێرخۆردا.

بەپێی توێژینەوەكان بەرهەمی قاوە لە ژێر خۆردا و لادانی دارەكان بۆ چاندنی زۆرترین قاوە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ و ژینگە هەیە.

زیانەكانی قاوە لەژێر خۆردا چین؟

هەرچەندە سودی بۆ بازرگانان هەیە، بەڵام چاندنی قاوە لەژێر خۆردا زیانی بۆ گەردیلەكانی زەوی و ژینگە هەیە، هەروەها سەرچاوەی خۆراكی دەبێت بۆ بەشێك لە مێرووەكان و كاریگەری نەرێنی بایلۆجی دەبێت.

بەهۆی چاندنی قاوەوە لەژێرخۆردا زیان بەر 2.5 ملیۆن دۆنم زەویی كەوتووە لە ناوەڕاستی ئەمریكا و ئەمریكای لاتین كە ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر دارستانەكان، كەشوهەواو، ئاو و ژیانی گۆی زەوی.

هەروەها بەهۆی زیانگەیاندن بەدارستانەكان ئاژەڵان لەوناوچەنای كە قاوەیان تێداچێندراوە كۆچدەكەن و كاریگەریشی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

ژەهراویبوونی ئاو بەهۆی چاندنی قاوەوە

وەك دەزانن قاوە پێویستی بەچەند هەنگاوێكی زۆر هەیە تاوەكو دەگاتە قۆناغی كۆتایی كە ئەوانیش بریتین لە (شوشتنەوە، وشككردنەوە، لێكردنەوە، لابردنی توێكڵ، هاڕین و ترشاندنە).

ئەو هەنگاوانەش زۆرترین پاشماوەی دەبێت كە دەكرێنە نێو ڕووبارەكان و سەرچاوەی سەرەكی ژەهراوی بوونی ئاوە.

هەروەها بەكارهێنانی ئەو ئاوە دەبێتە هۆی دەرچوونی غازی میسان و لە هەوادا كە ئەویش زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

بەكارهێنانی ماددەی كیمایی لە چاندنی قاوەدا

لەكاتی چاندنی قاوەدا لە ژێرخۆردا و تێكەڵبوونی ماددە كیمیاییەكان مەترسیدارە بۆ تەندروستی و ژینگە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە چاندنی قاوە لەژێر ڕاستەوخۆی خۆردا زیانی زۆری هەیە و هەروەها بەهۆی تێكەڵبوونی ماددە كیماییەكانەوە مەترسیدارە بۆ ژینگە.

سودەكانی چاندنی قاوە لەبەردەم سێبەردا

پێچەوانەی شێوازەكەی دیكە چاندنی قاوە لەژێرسێبەردا بەشێوازە كلاسیكیەكەی سودی هەیە بەهۆی ئەوەی ماددەی كیمیایی تێدا بەكارنایەت و بەدروتدەكات لە ئەو كێشە تەندروستیی و ژینگەییانەی كە لەچاندنی قاوە لەژێرخۆردا هەیەتی.

بۆیە زاناكان ئامۆژگاری مرۆڤەكان دەكات كە ئەو قاوانە بكڕن كە لەژێر سێبەردا چێندراون بەهۆی ئەوەی زیانی نیە و ماددەی كیمایی تێدابەكارنەهێنراوە.

سەرچاوە: عەرەبی پۆست

بابەتی پێشتر

لیژنەیەكی ئەمریكی: فەیسبووك بۆ منداڵان سەلامەت نییە

بابەتی دواتر

عێراق تاقیكردنەوەی هەڵدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share