حەوت حزبی كوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان ڕاگەیاند

حەوت حزبی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان ڕاگەیاند و داوایان لە لایەنگرانی حزبەکانیان کرد دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەریەك لە حزبەكانی (پارتی نەتەوەیی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستان، حزبی ڕزگاری کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی کوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازاکانی کوردستان، بزوتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی) پشتیوانیی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان ڕاگەیاند و داواشیانکرد لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا لە چێوەی قەوارەیەکی یەکگرتوودا کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.

هاوكات لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “لەپێناو دروستکردنی یەکڕیزیی کورد لە بەغداد و پاراستنی مافەکانی هەرێم، بەتایبەتی هاوڵاتییانی ناوچە کێشە لەسەرەکان، دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان بە هەنگاوێکی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین و سەرخستنی ئەو لیستە زامنی پاراستنی مافەکانمان دەکات”.

بابەتی پێشتر

مۆناکۆ نرخی چوامینی بۆ یانە زەبەلاحەکان دەستنیشانکرد

بابەتی دواتر

لێدوانی نوێی ئەوروپا دەربارەی كۆچبەرانی بیلاڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن”. بافڵ…
Total
0
Share