کارەبای سلێمانی: بەهۆی خواستی زۆرەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پلانێکیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە چۆنێتیی کارەبای نێستمانی لە وەرزی هاویندا، بەڵام بە دڵنیایی کەمدەبێتەوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە وەزارەتەوە پێیانڕاگەیەندراوە هەر کەموکوڕی و کێشەیەک هەیە چارەسەربکرێت، بۆئەوەی لە وەرزی گەرمادا هاوڵاتییان تووشی کێشە نەبن.

باسی لەوەکرد کە هیچ پلانێکیان پێنەگەیشتووە لە وەزارەتی کارەباوە سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارەبا و بەرهەمهێنان و چۆنێتیی کارەبا لە وەرزی گەرمادا، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە.

وتیشی، بەپێی ئەوەی خواست لەسەر کارەبا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی پێچەوانی یەکترن بۆیە کە وەرزی گەرما دەستپێدەکات خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت و کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە، بەڵام ئێستا کە خواست کەمە لەسەری لە 24 کاتژمێردا 21 بۆ 22 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن لە کۆتا هەفتەدا گەڕایەوە و ناسناوی "بوندس لیگا"ی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

30 هەزار دۆلاری گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی و هەڤاڵ ئەبوبەكر سەردانی كرد و سوپاسی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران…
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share