وادەی تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆتاییدێت

سبەینێ وادەی تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییدێت.

رۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کرایەوە و تاوەکو سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.

باسی لەوەش کرد، لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا پێنجشەممە تاوەکو یەکشەممە جگە لە رۆژی هەینی کە پشووە، کاندید، لایەن و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکە دەتوانن هەر تانەیەکیان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هەیە، لە رێگای نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم تۆماری بکەن.

رۆژی 20 ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای 10 رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە ئەنجامی کۆتایی راگەیەندرا.

بەپێی ئەنجامەکان، پارتی  دیموکراتی کوردستان 39 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەری 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان 1 کورسی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و کۆتای پێکهاتەکان 5 کورسیی پەرلەمانی کوردستانیان بەدەستهێنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مامەڵە لەگەڵ بریكارەكان بكەن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێت هاوڵاتییانیش لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پارەی بەشەخۆراک بدەن. نەوزاد شێخ…
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share