لێدوانی نوێی ئەوروپا دەربارەی كۆچبەرانی بیلاڕوسیا

ڕاگرتنی ژمارەیەك كۆچبەر لەلایەن هێزەكانی پۆڵەنداوە

یەكێتیی ئەوروپا جارێكی دیكە دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیای تۆمەتباركرد بە گەورەكردنی كێشەی سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتییەكە و دەڵێت، مینسك سەركەوتوونابێت لە تێكدانی یەكێتی نێوان وڵاتانی ئەوروپا.

ئیلفا یۆهانسۆن، كۆمسیاری ئەوروپا بۆ كاروباری ناوخۆ لە وتەیەكدا لەبەردەم نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ-ی سەرۆكی بیلاڕوسیای تۆمەتباركرد بە “ڕێكخستنی كۆچی نایاسایی” و ڕونیكردەوە، هاوڵاتییانی بیانی وەك گەشتیار دەگەنە بیلاڕوسیا و لە هۆتێلەكان دەمێننەوە “سەدان دۆلار دەدەن كە كەس بۆیان ناگەڕێنێتەوە، دواتر كەسانێك كە جلوبەرگی فەرمییان لەبەردانییە، بەڵام نوێنەرایەتی وڵاتەكە دەكەن ئەو كەسانە بۆ سنوورەكان دەگوازنەوە”.

بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕژێمەكەی لۆكاشینكۆ هەڵەی كردووە لە حساباتەكانیدا، بەهۆی ئەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا یەكبوون و هەماهەنگی خۆیان بەرامبەر سیاسەتی مینسك (پایتەختی بیلاڕوسیا) نیشانداوە.

لەماوەی ڕابردوودا هەریەك لە لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵەندا وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپای هاوسێی بیلاڕوسیا ئاماژەیان بەزیادبوونی ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی كرد كە لەسەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا كۆنتڕۆڵدەكرێن و مینسك-یان بە گەورەكردنی كێشەی كۆچ لەناو یەكێتییەكە تۆمەتباركرد.

لەكاتێكی پێشتردا ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەسایەی دۆخی سزاكانی ڕۆژئاوادا واز لە ڕێگریكردن لە شەپۆلی كۆچبەران بەرەو ڕۆژئاوا لەڕێی خاكی وڵاتەكەیەوە دەهێنێت.

چەند جارێكیش پاسەوانی سنووری بیلاڕوسیا ئاماژەیان كرد بە ڕووداوی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی كۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی سێ وڵاتەكەوە بۆ ناو خاكی بیلاڕوسیا.

س: نۆڤۆستی+ RT

بابەتی پێشتر

حەوت حزبی كوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ 55 بەرپرسی عێراق دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share