یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی لە بەها و تێچووی گواستنەوەکاندا لوتکەی ڕیزبەندیی یانە زەبەلاحەکانی کیشوەری ئەوروپایان گرتووە.
بەپێی دوایین توێژینەوەی سەنتەری نێودەوڵەتیی وەرزشی بۆ توێژینەوەکان، کە بۆ 98 یانەی گەورەی ئەوروپا ئەنجامدراوە و لەلایەن تۆڕی “سکای سپۆرت”ـەوە بڵاوکراوەتەوە، یانە زەبەلاحەکانی شاری مانچستەر لە بەریتانیا “مان یونایتد و سیتی” لە بەها، یاخود تێچووی کۆکردنەوەی پێکهاتەکانیاندا یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدریدیان تێپەڕاندووە.
Two Premier League squads have now broken the £1billion barrier… 💰
A new study has ranked all 98 teams from the top five leagues… 👇
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) October 5, 2021
یانەی مانچستەر سیتی لەسەروبەندی سەرجەم یانەکاندایە، تاوەکو ئێستا یەک ملیار و 95 ملیۆن پاوەندیان لە گواستنەوەی یاریزانان، یاخود کۆکردنەوەی یاریزانان لە پێکهاتەکەیاندا بەکارخستووە.
یانەی مانچستەر یونایتد بەجیاوازییەکی کەمەوە لە پلەی دووەمدا هاتووە، تاوەکو ئێستا ملیارێک و 38 ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەکارخستووە.
ڕیزبەندییەکە لە یەکەمەوە تاوەکو دەیەم بەم جۆرەیە:
- 1. مانچستەر سیتی: ملیارێک و 95 ملیۆن پاوەند
- 2. مانچستەر یونایتد: ملیارێک و 38 ملیۆن
- 3. چێڵسی 809 ملیۆن
- 4. بەرشلۆنە 766 ملیۆن
- 5. بایرن میونشن 761 ملیۆن
- 6. لیڤەرپوڵ 742 ملیۆن
- 7. ڕیاڵ مەدرید 723 ملیۆن
- 8. پاریس سان جێرمان 691 ملیۆن
- 9. بوروسیا دۆرتمۆند 587 ملیۆن
- ئەتلەتیکۆ مەدرید 566 ملیۆن