کەرکوک.. گەنجێک دوای ڕفاندنی لەلایەن دوو چەکدارەوە، ئازادکرا

ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ئاشکرایکرد، گەنجێک دوای ئەوەی لەلایەن دوو چەکدارەوە لە حەویجە ڕفێنراوە، توانیویانە ئازادی بکەن و چەکدارەکانیش دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، دوو چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندكرۆزەر) لە قەزای حەویجە گەنجێکیان بەناوی (مصطفی عبدالعزیز حمد) ڕفاندووە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیویانە لەماوەی 30 خولەکدا گەنجەکە ئازادبکەن و هەردوو چەکدارەکەش دەستگیرکراون، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەک و چەند کەلوپەلێکی دیکەیاندا گیراوە.

بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چەکدارەکان و ئەوەی سەر بە چ لایەن و گروپێکن بڵاونەکراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی…
Total
0
Share