چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە گڕكانی “لا پالما” كە دەكەوێتە دوورگەكانی كەناری لە ئیسپانیا ڕوویاندا و ئاگر و كانزای تواوە بەبڕێكی زۆر لە گڕكانەوە دەردەپەڕن.
وێنەكان كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراونەتەوە، داڕووخانی بەشێك لە دەمی گڕكانەكە دەردەخەن كە شەوی ڕابردوو ڕوویدا و بووەهۆی ڕژانی بڕێكی زۆر لە كانزای تواوە و تۆپەڵی ئاگر.
ئەنخیل ڤیكتۆر توریس سەرۆكی هەرێمایەتیی دوورگەكانی كەناری بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاند، سەرباری زیادبوونی چالاكیی گڕكانەكە، تۆپەڵەكانی ئاگر بەهەمان ئاراستەی پێشووی لێڕژانی گڕكانەكە دەردەپەڕن و ڕێڕەو وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا گڕكانەكە 1000 خانووی وێرانكردووە و لە 19ی مانگی ڕابردووەوە 80 ملیۆن مەتر سێگۆشە ئاگر و كانزای تواوەی لێڕژاوە.