درێژترین ژنی جیهان چۆن بە فڕۆکە گەشتی کرد؟

رومیسا جێجلی درێژترین ژنی جیهان بۆ یەکەمجار سواری فڕۆکەبوو و لە پەیامێکیشدا رایگەیاند گەشتێکی ئاسوودەی هەبووە.

رومیسا جێجلی کە درێژی باڵای دوو مەتر و 15 سانتیمەترە، ناوی بە درێژترین ژن لە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکراوە، لەماوەی تەمەنیدا بەرزی باڵای بووەتە هۆی کێشە بۆ ئەوەی نەتوانێت گەشتی ئاسمانی بکات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیا، گەشتێکی بۆ باڵابەرزترین ژن رێکخست کە لە تورکیاوە بۆ سان فرانسیسکۆی ئەمریکا بوو.

لەناو فڕۆکەکەدا شەش کورسی دانیشتن لابرابوون و لەبری ئەوە جێگەیەکی خەوتن بۆ جێجلی ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی و بە پاڵکەوتنەوە گەشتەکەی ئەنجامبدات.

لەدوای گەیشتنی بە شوێنی مەبەست درێژترین ژنی جیهان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو، “لە سەرەتا بۆ کۆتایی گەشتەکە هەموو شتێک باش رۆیشت”.

بابەتی پێشتر

هیومان رایتس وۆچ توركیا و سوریا بە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

بەغداد.. هاوڵاتییەكی ئەمریكی كوژرا و ئەفسەرێكی كەنەدیش گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share