مانچستەر یونایتد سۆلشایەر دەرناكات

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد هیچ نیازێكی نییە بۆ ئەوەی سۆلشایەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دووربخاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەكانی مانچستەر یونایتد بە دڵی هاندەران نین، بەڵام خاوەنی یانەكە متمانەی تەواوی بە سۆلشایەری ڕاهێنەر بەخشیوە و بەهیچ شێوەیەك بەنیازی دەركردنی نییە.

سۆلشایەر لە یاریی ڕابردوودا بەرامبەر ئیڤەرتۆن ڕۆناڵدۆی خستەسەر كورسیی یەدەگ و ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

تەنانەت سێر ئالێكس فێرگسۆن ڕاهێنەری دێرینی یانەكە ڕەخنەی لە سۆلشایەر گرت بەوەی باشترین یاریزانەكان لەسەرەتاوە بەشداری پێناكات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بەنیازی ئەنجامدانی دوو گرێبەستە

بابەتی دواتر

بەوێنە.. تەقینەوەی گەورە لە گڕكانی لا پالما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share