ئێران: سەبرمان بەرامبەر “گروپە تیرۆریستییەكان” لە هەرێمی كوردستان نەما

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئارامگرتنی ستراتیژیی ئێران بەرامبەر بە “گروپە تیرۆریستییەكان” لە هەرێمی كوردستان نەما و داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەكات ڕێوشوێن بگرنەبەر.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ئارامگرتنێكی ستراتیژیمان گرتەبەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی كە لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە، بەڵام بە هاوڕێیانمان لە عێراق وتووە كە ناكرێت ئەو دۆخە بەردەوامبێت”.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە خەتیب زادە وتی، “بەرگەی زیاتر ناگرین و دەبێت ئەو گروپانە لە هەرێم بچنەدەرەوە و بارودۆخیان ڕێكبخرێت و چەكیان لێدابماڵدرێت”.

بابەتی پێشتر

ئێران و ئازەربایجان لە لێواری پێكدادانی سەربازی نزیكدەبنەوە

بابەتی دواتر

مباپێ هەموو شتێکی ئاشکراکرد: داوای دەستبەرداربوونم لە پاریس کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share