وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پلانی پەسەندكراوی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا بۆ خوازیاران بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پلانی پەسەندكراوی خوێندنی باڵا بۆ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوازیاران بڵاودەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پلانی پەسەندكراوی خوێندنی باڵا بۆ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا، لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوازیاران بڵاوكرایەوە و لەم لینكەی خوارەوەدا ئاشنای تەواوی پلانی پەسەندكراوی هەریەك لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رێككەوتەكانی ماوەی پێشكەشكردن، ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیكردنەوە، دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی باڵا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان خوازیاریان دەتوانن ئاگاداربن.

 

بۆ ئاگاداربوون لە پلانەكە دەتوانیت سەردانی ئەم لینكە بكەیت:

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share