بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – کەلار ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە نزیک ڕێگای پونگڵە ڕوویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە، بەو هۆیەوە سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – كەلار بوونەتە دیاردە و زۆربەی ڕۆژەكان ڕووداوی سەخت لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوودەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار بڵاوكردەوە، بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕۆڵبگێڕن لە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان…
Total
0
Share