ئەردۆغان: داوای پاڵپشتیی روسیامان بۆ ئۆپەراسیۆن لە سوریا كرد

سەرۆكی توركیا دەڵێت، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان داوای پاڵپشتیی روسیایان كردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ رایگەیاند، وڵاتەكەی داوای پاڵپشتیی روسیای كرد و تاوتوێی گرتنەبەری رێوشوێنی هاوبەشی لەگەڵدا كرد لە باكووری سوریا (رۆژئاوای كوردستان).

ماوەیەكە توركیا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیەك لە رۆژئاوای كوردستان.

ئەردۆغان جارێكی دیكە دووپاتیكردەوە كە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە سەربازییە رێگەپێدان لە كەس وەرناگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئاڵای پیرۆزی کوردستان شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكانی ئەمڕۆی بەغداد و بێڕێزی كردن بە ئاڵای كوردستان ڕایگەیاند، “ئاڵای…
Total
0
Share