جولیان ناگلیسمان ڕاهێنەری بایرن میونشن ڕەخنە لە یاریزانەكانی دەگرێت بەوەی ژمارەیەكی زۆر هەلی ئاسانیان لەدەستداوە و پێشیوایە پێكانی یاریزانەكان كێشەی بۆ پێكهاتەی تیپەكەی دروستكردووە.
لە خولی ئەڵمانیا، بایرن لەناو یاریگای ئالیانز ئارینا و لەبەردەم هاندەرانیدا، بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئینتراخت فرانكفۆرت دۆڕا.
ناگلیسمان پێیوایە خۆیان هۆكار بوون بۆ شكستەكە و دەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.
وتیشی، “ژمارەیەكی زۆر هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا و یاریزانە یەدەگەكانیش سوودیان بە پێكهاتەی تیپەكە نەگەیاند”.