(یوێفا) هەڕەشە لە پاریس و مارسیلیا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، هەڕەشەی سزادانی دارایی و وەرزشیی لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مارسیلیای فەرەنسی دەکات.

دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی پێداچوونەوەی دارایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا چاودێری خرایە سەر هەژماری یانەکانی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا، فیدراسیۆنەکە نووسراوێکی ئاراستەکردوون و داوایان لێدەکات هەژمارەکانیان بۆ ساڵانی داهاتوو ڕێکبخەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”، کورتهێنانی پاریس 30 ملیۆن یورۆ بووە.

بۆ هاوسەنگکردنەوەی ڕێساکانی “یاریی خاوێن”، ئیدارەی پاریس لە ساڵانی ڕابردوودا بە (60) ملیۆن یورۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ (یوێفا)دا کرد، بەڵام دەرکەوتووە بە ئاراستەی چاکسازی دارایی هەنگاویان نەناوە.

“لیکیپ” جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پاریس و مارسیلیا دەتوانن کەیسەکە بخەنە بەردەم دادگای وەرزشیی ئەوروپا، ئەگەر سەرکەوتوو نەبن (یوێفا) دەتوانێت جگە لە سزای دارایی لە خولە ئەوروپییەکان دووریان بخاتەوە.

بابەتی پێشتر

"توڕەیی سەر دەریای سوور" ئەمشەو ئەنجام دەدرێت

بابەتی دواتر

میدڤیدێڤ و گارسیا گەیشتنە نیوەی کۆتایی سێنسیناتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share