خۆسەریی شەنگال هۆشداری دەداتە پارتی: بەهێز بگەڕێنەوە بێوەڵام نابین

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شەنگال هۆشداری دەدات لەوەی پارتی هێزێكی زۆری كۆكردووەتەوە و دەیەوێت بە هێز بگەڕێتەوە شەنگال، بەڵام خۆسەرییەكە هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، “بێ وەڵام نابێت”.

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شەنگال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ئاشكرایكردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان “بە هێزێکی چەکدارەوە” دەیەوێت بچێتە شەنگالەوە، خۆسەریی شەنگال دەڵێت، بیانووی پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ قەزاكە بانگەشەی هەڵبژاردنە، بەڵام هۆشداری دەدەن لەوەی “پارتی دەیەوێت خوێنی ئێزدییەکان بڕیژێت و ئامانجەکەی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو دەیەوێت جارێکی دیکە لقی 17ی حزبەكە بکاتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شەنگال دووپاتیدەكاتەوە، “لایەنگری شەڕ نین”، بەڵام نایشارێتەوە كە “با هەرکەس بزانێت، هەر هێرشێک بکرێتە سەر خەڵکی ئێمە، بێوەڵام نابێت و خۆمان دەپارێزین، کۆمەڵگای ئێزدی ئێستا وەکو پێش فەرمانی 2014 نییە و لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستن، خۆی دەپارێزیت”.

خۆسەری شەنگال لقی 17ی پارتی بە “ناوەندی ئەشکەنجە و کوشتنی کچ و کوڕی ئێزدی” وەسفدەكات، ویستی خۆشی نیشاندەدات بەوەی “ئێمە لایەنگری شەڕ نین و دەمانەوێت هەڵبژاردن، کە ماوەیەکی کورتی ماوە، بە شێوەیەکی دیموکراتی و ئازاد ئەنجام بدرێت”.

بابەتی پێشتر

دووبارە بیانووی گۆڕینی دادوەر دادگاییکردنی چەند زیندانیكراوێكی بادینانی دواخست

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بومەلەرزەیەکی بەهێز دوو پارێزگای ئێرانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share