دووبارە بیانووی گۆڕینی دادوەر دادگاییکردنی چەند زیندانیكراوێكی بادینانی دواخست

جارێکی دیکە بە بیانووی گواستنەوەی دوو دادوەری دادگای تاوانەکانی هەولێر، دادگایکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایکردنی (مەسعود شەنگالی، کارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب و شیروان تەها) بەڕێوەبچێت، بەڵام بە بیانووی گۆڕینی دادوەرەوە دانیشتنەكە دواخرا.

ئەوە بۆ جاری سێیەمە دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو چوار دەستگیركراوەی بادینان دوابخرێت.

بەشێک لە تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان و پەرلەمانتاران دەڵێن، ئەو دەستگیرکراوانەی بادینان هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغنابێتەوە و هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نیە، بۆیە دادگاییکردنەکەیان دوادەخرێت.

لەگەڵ وادەی دادگاییکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوان، ئەمڕۆ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم لەبەردەم دادگاکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردنی چالاکانی بادینان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلامی کێشا بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خۆسەریی شەنگال هۆشداری دەداتە پارتی: بەهێز بگەڕێنەوە بێوەڵام نابین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share