بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیپێکرا

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:58 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2,8 بە پلەی ڕێختەر لە نێوان قەڵادزێ و ڕانییەدا ڕوویدا و بەشێک لە دانیشتوانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیانپێکردووە.

بەپێی وێبسایتە جیهانییەکان بۆ چاودێریکردنی بومەلەرزە، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیدارەی ڕاپەڕین لەنێوان ژاراوە و سەنگەسەردا ڕوویداوە و نزیک بووە لە دەربەندی ڕانییەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا زیاتر لە چوار بومەلەرزە لە گەرمیان ڕوویاندا، گوڕی بەشێک لە بومەلەرزەکان زیاتر بوو لە سێ پلەی ڕێختەر.

ڕۆژی 27ی ئەیلول، نزیک کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.10 لە نێوان خانەقین و کەلاردا ڕوویداوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی دانیشتووی “گردە گۆزینە و سەڵاح ئاغا” هەستیان پێکرد.

هەروەها بەیانی ڕۆژی داهاتوو كاتژمێر 9:02 خولەک، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8 لە نزیک شاری کەلار ڕوویدا و دواتریش بومەلەرزەکان بەگوڕی جیاواز بەردەوامبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە”.…
Total
0
Share