زانایانی بەریتانیا ئاسەواری چەند جۆرێکی نوێی دایناسۆر دەدۆزنەوە

زانایانی ئاسەواری بەریتانیا چەند ئاسەوارێکی نوێیان لە دورگەی وایتی ئینگلیزی دۆزییەوە و بەبۆچوونی ئەوان دوو جۆری نوێی دایناسۆرە لەناوچووەکانن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری scientific reports بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەندامانەی دۆزراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ دوو جۆری سپینۆسۆراتەکان لە ڕەگەزی “سپینۆسۆرس” کە ناوە زانستییەکەیان ” Sceloporus”ەکانە.

سپینۆسۆرس، جۆرێکی زەبەلاحی دەیناسۆری گۆشتخۆرن، خاوەن دەمێکی گەورە و ددانی گەورەترن لە دایناسۆرەکانی دیکە.

ئەوەی پەیوەندیدارە بە دۆزینەوەی سپینۆسۆراتەکان، لە ساڵی 1983 لەناوچەیەکی شوێنەواریی بەریتانیان بۆ یەکەمجار نمونەی پاریۆنێکس دۆزرایەوە، ئەمەش هاوکارییەکی گەورەبوو بۆ زانایانی ئاسەوار تاوەکو ئەم جۆرە گیاندارە لە ڕیزبەندیی زیندەوەرە لەناوچووەکاندا جێگیربکەن.

زانایان دەڵێن، ئەم دۆزینەوەیە دەریدەخات سپینۆسۆراتەکان بۆیەکەمجار لە وڵاتانی ئەوروپاوە گەشەیانسەندووە و دواتر گەیشتوونەتە ئەفریقا.

یەکێک لە سەرپەرشتیارانی سەرەکیی دۆزینەوە نوێیەکان، کریس پارکەر لە زانکۆی ساوسامتۆنی بەریتانیا دەڵێت، ئەو بڕبڕانەی دۆزراونەتەوە دۆزینەوەیەکی نوێن و هاوشێوەی نمونەکانی پاریۆنێکس نین، بەڵک و جۆرێکن لە جۆرەکانی، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو دۆزینەوەیە دەیدەخات کە بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر جۆری سپینۆسۆرەکانی تێدایە جیاواز لەوەی پیشتر پێشبینیمان کردبوو.

لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 زانایان ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی جەستەی دایناسۆرەکانیان دۆزییەوە کە زیاتر لە 50 پارچە بوون لە نزیک گوندی بریگستۆن، کە ناوچەکە تایبەتمەندییەکی جیۆلۆجی هەیە و دەوڵەمەندە بە ئاسەوارەکان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەردەمی دایناسۆرەکان.

بابەتی پێشتر

باهۆزێك لە باشووری ئێران زیاتر لە 60 برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

پلاسخارت: 800 چاودێری نێودەوڵەتی بەشداری هەڵبژاردنی عێراق دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share