لە پێشکەشکردنی درێژترین وتار پەرلەمانتارێکی ژاپۆنی پێش فیدڵ کاسترۆ_ی دایەوە

پەرلەمانتارێکی ژاپۆنی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە بەیانییەوە هەتا کاتژمێر 9:00 ی شەو وتاری پێشکەشکرد.

پەرلەمانتارەکە ناوی تامیۆ ئۆکامۆرایە، سەرۆکی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە حزبی سۆشیالیستی دیموکراتی ژاپۆنە، توانی بۆ ماوەی 11 کاتژمێر بەبێ پچڕان لەناو پەرلەمان وتار بدات، بەهۆی نەمانی کاتەوە گفتوگۆکردن لەبارەی وتارەکەی بۆ رۆژی دواتر دواخرا.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەم پەرلەمانتارە وتاری بەو شێوەیە دوورودرێژ پێشکەش بکات، ساڵی پاریش وتارێکی پێشکەشکرد، کە نزیکەی حەوت کاتژمێری خایاند.

پێش ئۆکۆمۆرای، فیدڵ کاسترۆ خاوەنی ریکۆردی درێژترین وتار بوو کە لەساڵی 1998 لەبەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی پێشکەشیکرد، ماوەکەی حەوت کاتژمێر و 15 خولەک بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا رایگەیاند، “روودانی تەقینەوە لە هەر…
Total
0
Share