بۆچی ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێت خورما بخۆن؟

خورما یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، هەم بۆ ئەوانەی تووشی کەمخوێنی بوون یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

بە پێی راپۆرتێک کە لە پێگەی HealthifyMe بڵاوکراوەتەوە، خورما دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و کالسیۆم و ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین بی و مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی، هاوکات رێژەی کاربۆهیدراتی بەرزە بە جۆرێک لە هەر 100  گرام خورمادا نزیکەی 75 گرام کاربۆهیدرات هەیە ئەمەش جێگەی ترسە بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە.

بەڵام نابێت ئەوەت بیربچێت کالۆرییەکانی ناو خورما وەک ئەو کالۆرییە نییە کە لە شیرینییە دەستکردەکاندا هەیە، بەڵکو جۆرێک ریشاڵی تێدایە دەتوێنەوە و جۆرێکیشی تێدایە ناتوێتەوە، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

لە هەمان کاتدا ئەو ریشاڵە جۆراوجۆرانەی ناو خورما کاری هەرس ئاسان دەکات و ئاستی مژینی کاربۆهیدرات خاودەکاتەوە، ئەمەش رێگریدەکات لە بەرزبوونەوەی رێژەی گلوکۆز لە خوێندا.

ئەگەر کەسێک تووشی دابەزینی شەکرەی خوێن بوو، خورما خۆراکێکی نمونەییە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەکەی لە کاتێکی خێرادا و گەڕاندنەوەی وزە بۆی.

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێك.. مافەكانی ژنان لە جیهاندا پاشەكشەی كردووە

بابەتی دواتر

ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە 37 هەزار کەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share