‏”كار”ێك لە پاكستان بووەتە جێی سەرنج

“كار”ێك لە پاكستان بەهۆی درێژیی گوێچكەكانیەوە بووەتە جێی سەرنج و خاوەنەكەی هەوڵدەدات بیخاتە كتێبی گینسەوە.

گەنجێكی پاكستانی بەناوی “محەمەد حەسەن ناریجو” بووەتە خاوەنی كارێكی جیاواز، ئەویش بەهۆی درێژیی گوێچكەكانی كارەكەوە، محەمەد كارەكەی ناو ناوە “سیمبا”.

درێژیی گوێچكەی سیمبا بووەتە هۆی ئەوەی لە سۆشیال میدیای پاكستاندا ببێتە جێی باس، هەر ئەوەش ناوبانگێكی زۆری بۆ كارەكە و خاوەنەكەی پەیداكرد.

بۆیە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژتەرز چاوپێكەوتنی لەگەڵ محەمەد كردووە، وتوویەتی، لەكاتی لەدایكبوونیدا سیمبا گوێچكەكانی 48 سانتیمەتر درێژ بوون، بەڵام دوای سێ مانگ ئێستا بوونەتە 55 سانتیمەتر.

محەمەد وێنە و نامەی بۆ “گینس” ناردووە، بۆ ئەوەی وەكو گوێدرێژترین كار تۆماربكرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە.

گەنجە پاكستانییەكە بە ڕۆیتەرزی وتووە، دەیەوێت “تۆو”ی كارەكەی بپارێزێت و هەوڵ بدات بە چاندنی دەستكرد وەچەی دیكەی هاوشێوەی سیمبا بخاتەوە.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share