پێنتاگۆن: لە 2020دا نزیکەی 600 سەربازی ئەمریکا خۆیانکوشتووە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2020دا 580 سەربازی وڵاتەکەی خۆیانکوشتووە و بەپێی ڕاپۆرتەکەش خۆکوشتن بەڕێژەی 41.4% زیادیکردووە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە، “لە ساڵی 2020دا 580 سەربازی ئەمریکا خۆیانکوشتووە و لەماوەی پێنج ساڵدا دیاردەی خۆکوشتن لەناو سەربازانی وڵاتەکەیدا بەڕێژەی 41.4% زیادیکردووە.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وە کراوە،‌ كه‌ ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سه‌ربازانی ڕێگەپێدراو له‌ 2020 به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر له‌ 9.1% و‌ به‌راورد به‌ 2018یش به‌ڕێژه‌ی 15.3% زیادیكردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو هێزه‌كانی دیکەدا له‌ 2020 به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر 19.2% زیادیكردووه‌ له‌ناو پاسه‌وانانی نیشتمانیش به‌ڕێژه‌ی 31.7% زیادیكردووه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو 580 سه‌رباز له‌نێو ڕێگەپێدراو و پاسه‌وانی نیشتمانی خۆیانكوشتووه‌، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو ڕێگەپێدراواندا له‌ماوەی پێنج ساڵدا 41.4% زیادیكردووه‌ و له‌ 100 هه‌زاریاندا 28یان خۆیانكوشتووه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لۆید ئۆستن له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: “زانیارییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانین، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو سه‌ربازان و خانه‌واده‌ی سه‌ربازان هێشتا زۆر به‌رزه‌”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانێكی نوێ لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنەوە

ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی، لێدوانێكی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە. بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی، رۆژی پێنجشەممە…
Total
0
Share