ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

حكومەتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كە 10ی ئەم مانگەیە بكات بە پشووی فەرمی.

عەمید- غالب عەتییە وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، “ڕۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 كە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پشووی فەرمی دەبێت”.

عەتییە لە لێدوانێكدا وتیشی، “ئاسایش و ئارامیی ڕۆژی دەنگدان پارێزراودەبێت و هێزە ئەمنییەكان لە سبەینێ دووی تشرینی یەكەمەوە تا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن دەخرێنە حاڵەتی نائاساییەوە”.

بەپێی وتەی عەمید- غالب عەتییە وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكان، پلانیان هەیە بۆ ڕێگریكردن لەوەی چەك كاریگەری هەبێت لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و هەموو ڕێوشوێنێك دەگرنەبەر بۆ پاراستنی كاندید و دەنگدەران و ناوەندەكانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
Total
0
Share