دوبەی 7 ملیار دۆلار لە پێشانگەیەكدا خەرجدەكات.. ئامانجی چییە؟

پێشانگەی “ئیكسپۆ 2020” لە دوبەی دەكرێتەوە و دەسەڵاتدارانی میرنشینەكە حەوت ملیار دۆلاریان بۆتەرخانكردووە و چاوەڕوانن 25 ملیۆن كەس سەردانی بكەن.

پێشانگەكە نێودەوڵەتییە و بڕیاربوو ساڵی 2020 لە دوبەی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دانانی كۆت و بەند لەسەر گەشتكردن، كردنەوەی دواخرا بۆ ئەمساڵ و ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بەهەمان ناوەوە “ئیكسپۆ 2020” چالاكییەكانی دەستپێكرد.

محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم فەرمانڕەوای دوبەی لەبارەی پێشانگەكەوە بە ڕۆژنامەی “بەیان”ی ڕاگەیاندووە، “ڕووداوێكی ڕیزپەڕ دەبێت كە لە یادەوەریی مرۆڤایەتیدا دەچەسپێت”.

پێشانگەی “ئیكسپۆ” تایبەتە بە خستنەڕووی داهێنراو و بیرۆكە نوێیەكان و لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداربووان و سەردانیكەران ڕووی لێدەكەن، لەسەر ڕووبەری 438 هێكتار زەوی دروستكراوە و بڕیارە زیاتر لە 190 وڵات كەلتوور و داهێنراوەكانی خۆیانی تیادا نمایشبكەن.

حكومەتی میرنشینی دوبەی، نزیكەی حەوت ملیار دۆلاری لە پێشانگەكەدا خەرجكردووە و هیواخوازە لە شەش مانگی داهاتوودا 25 ملیۆن كەس سەردانی بكەن و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەرە بە گەشتیاری و وەبەرهێنان لە میرنشینەكەدا بدات.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی 7 ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا تورکێكی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share