ئەڵمانیا تورکێكی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکرد

نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، لایەنە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی كەسێكی تورکیان لە هۆتێلێکی شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستگیرکردووە بەگومانی سیخوڕیکردن بەسەر لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویلەنەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەڵمانیاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسە ناوی “عەلی. د”ە و لە 17ی ئەیلولەوە دەستگیرکراوە، تائێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ” (عەلی. د) بەگومانی سیخوڕیکردن لەسەر لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویلەن و هەڵگرتنی چەک و پێشێلکردنی یاساکان دەستگیرکراوە”.

ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن، سەرجەم زانیارییەکانی سەبارەت بە لایەنگرانی گویلەن کۆکردووەتەوە و پاراستوونی.

ئەمە لەکاتێکدایە بەبەدەوامی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە بەشێک لە وڵاتانی خۆرئاوا حکومەتی تورکیا و حزبی داد و گەشەپێدان بە سیخوڕیکردن بەسەریانەوە تۆمەتباردەکەن.

بابەتی پێشتر

دوبەی 7 ملیار دۆلار لە پێشانگەیەكدا خەرجدەكات.. ئامانجی چییە؟

بابەتی دواتر

ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share