وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەگەری دیداری نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین هەیە

بڕیارە بەمنزیکانە سەرۆکی چین سەردانێکی فەرمی بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەنجامبدات، بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان ئەگەری هەیە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی 20 هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین دیدارێک ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی شی جی بینگ، یەکەم سەردانێتی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

پێشبینیی دەکرێت سەرۆکی چین بچێتە بانکوکی پایتەختی تایلەند، بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی هەماهەنگیی ئابوریی ئاسیا و زەریای هێمن.

ئەو کەسانەی سەرپەرشتیی سەردانەکانی سەرۆکی چین دەکەن بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەیان وتووە، ئەوە تەنها بەشێکە لە بەرنامەی سەردانەکانی شی جی بینگ، دەکرێت گۆڕانکاریی بەسەردابێت، باسیان لە ئەگەری دیدارێک کردووە لەنێوان شی بینگ و بایدندا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکەوە لە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو سەرۆک لە دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنییاندا گفتوگۆیان لەبارەی دیدارێکی ڕووبەڕوو کردووە.

ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی هیچی لەبارەی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە ئاشکرانەکردووە.

دوایین جار کە شی جی بینگ چینی بەجێهێشتووە و سەردانی وڵاتانی دەرەوەی کردووە، ساڵی 2020 بووە، لە سەردانێکدا بۆ میانمار، ئەوەش تەنها چەند ڕۆژێکی کەم بەر لە ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share