وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و بڕی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئەیلولدا بڵاوکردەوە و بەو پێیەش کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ڕابردوودا نزیکبووەتەوە لە حەوت ملیار دۆلار.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوت کە بەپشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، بڕی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا 92 ملیۆن و 422 هەزار و 485 بەرمیل بووە.
کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە شەش ملیار و 711 ملیۆن و حەوت هەزار دۆلار.
بڕی نەوتی فرۆشراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 89 ملیۆن و 224 هەزار 274 بەرمیل بووە.
هەروەها بڕی نەوتی فرۆشراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ڕێژەی بەندەری جیهانەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 922 هەزار و 857 بەرمیل نەوت.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوت، تێکرای نەوتی هەناردەکراوی ڕۆژانەی عێراق سێ ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل بووە، هەروەها تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 72.612 دۆلار دانراوە.