لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا دوو کەس کوژران

بەڕێوبەڕی ناحیەی هەریر ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبووە و دوو کەس کوژراون.

کاروان کەریم خان، بەڕێوبەڕی ناحیەی هەریر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوو تەرم گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

بەڕێوبەری ناحیەی هەریر وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن”.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پیشەی پێشمەرگەیە و کوژراوەکەی دیكەش کاسبكارە و هەردووكیان خێزاندارن و دانیشتووی گوندی ناوشیوانی دەشتی هەریرن.

وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان

May be an image of 1 person and beard

بابەتی پێشتر

گرووپی کامکاران.. شانازیی نەتەوەیەک

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
زیاتر ببینە

بۆ قوربانیکردن جەند بڕیارێک دەرکران

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ قوربانیکردن دەرکرد. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share