باوک و کوڕێک لە رووباری چۆمان خنکان

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ باوک و کوڕێک کە دانیشتووی شاری هەولێر بوون لە رووباری چۆمان خنکان.

بەپێی زانیارییەکان، باوک و کوڕەکە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە شارۆچکەی گەڵاڵە کردووە و منداڵەکە کەوتووتە ناو رووباری چۆمان، باوکەکەش بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵداوەتە ئاوەکەوە و خۆشی خنکاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە ناوی سۆرانە و کوڕەکەی ناوی ئەیهانە و تەمەنی پێنج ساڵانە، لە ئێستادا تەرمی باوکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی کوڕەکەیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانى هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینى له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسی له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا…
Total
0
Share