ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسی گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەکرێت و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ کردنە لەسەر پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابوری)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بەپێی ئەو کارنامایەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە دانیشتنەکە بەمجۆرە دەبێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

دوای زیاتر لە مانگێک بۆ یەکەمجار ترەمپ پێش بایدن دەکەوێت

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێم پێشوازی لە یاداشتی نیگەرانی پەرلەمانتاران کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.…
Total
0
Share