دوای زیاتر لە مانگێک بۆ یەکەمجار ترەمپ پێش بایدن دەکەوێت

سەرەتاکانی ئەنجامی ڕاپرسییەکانی ئەمریکا نیشانیدەدات کە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان لە پێشەوەی جۆبایدنی ڕکابەرییەتی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە ترەمپ پێش بایدن بکەوێت.

میدیاکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ئەنجامی ڕاپرسییەکانی دەزگای (ڕاسمۆسن) بۆ توێژینەوەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، %48ی ئەمریکییەکان دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە، لەبەرامبەردا %47یشیان دەنگیانداوە بە جۆ بایدن.

ڕاپرسییەکانی دەزگاکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە %3ی دەنگدەرانی ئەمریکا دەنگیان بە کاندیدانی حزبە بچوکەکان داوە، لەکاتێکدا %2ی دەنگدەران دەنگیان بە هیچ کەندیدێک بەداوە.

ڕاپرسییەکە لە 24 و 25ی مانگی تشرینی یەکەم، ئەنجامدراوە و 1500 دەنگدەر بەشدارییان تێداکردووە، ئاستی هەڵە لە ڕاپرسییەکەدا %2.5 بووە.

هەروەها ڕاپۆرتەکەی دەزگای ڕاسمۆسن ئاشکرایکردووە، لە ڕاپرسییەکانیاندا ترەمپ بۆ یەکەمجارە پێش بایدنی ڕکابەری دەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی ئیبسوسی ئەمریکی ڕاپرسییەکی لە شەش ویلایەتی ئەمریکی ئەنجامداوە و بەپێی ئەنجامەکان بایدن لە پێشەوەی ترەمپە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە بەرواری 3ی تشرینی دووەمی 2020 بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان کێبڕکێدەکەن لەسەر بەدەستهێنانی سەرۆکایەتیی کردنی ویلایەتی داهاتووی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و ڕوسیا کۆتا سەنگەری بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆردومان دەکەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share