زانیاریی نوێ لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانییەوە ئاشكرادەكرێت

ئەو ڕۆژنامەنوسەی چەندین موڵك و سامانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا و ئیمارات ئاشكراكرد، زانیاریی نوێ لەبارەی موڵكەكانی بنەماڵەی بارزانی-یەوە دەخاتەڕوو.

زاک کۆپلین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی یەشام ئاماژە بە بەشێك لە موڵ و سامانی بنەماڵەی بارزانی دەكات و دەڵێت، بەمشێوەیەیە:
– لە دوبەی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار موڵکیان هەیە.
– پرۆژەی شاری زەیتوون بە بەهای 1.27 ملیار دۆلار.
– پاڵاوگەی لاناز بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار.
– بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
– هەردوو کۆمپانیای کار و ستێر.

پێشتر ئەو ڕۆژنامەنووسە بابەتێكی لەژێر ناونیشانی (دەرمانخانەیەكی كاوبۆیی.. جێپەنجەی گەندەڵ لە عێراقەوە بۆ دیلاوێر لە مەیامی) لە ڕۆژنامەی (The American Prospect) بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، لە ناوجەرگەی (ساوس بیچ)ی سەرەنجڕاكێش لە مەیامی، لە دوورییەكی كەمەوە لە دەریا، دەرمانخانەیەك هەیە كە لەوانی تر ناچێت، گەشتیاران كە كرێمی دژەخۆر و كڵاوی لە پووش دروستكراو لە دەرمانخانەی (cvs) لە شەقامی واشنتۆن دەكڕن “پارەكەیان بۆ پیاوێكی گەندەڵ دەڕوات لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

ڕوونیشیكردەوە، بەهای بیناكە كە دەرمانخانەكەی تیادایە و ڕووبەرەكەی نزیكەی 12 هەزار پێ چوارگۆشەیە، 18 ملیۆن‌ و 300 هەزار دۆلارە.

ڕۆژنامەیەك: مەسرور بارزانی باڵەخانەیەكی لە ئەمریكا بە 18 ملیۆن دۆلار كڕیوە

كۆپلین لە چاوپێكەوتنەكەدا دەڵێت، “ئەستەمە بە دروستی بزانرێت سەروەتی بنەماڵەی بارزانیی چەندە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە، دەتوانین بەئاسانیی بڵێین کە بەهای سامانەکەیان ملیاران دۆلارە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، تاوەکو ئێستا بنەماڵەی بارزانی و پارێزەرەکانیان هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە لەسەر ئەو هەواڵانەی لەبارەی سامانەکانیانەوە بڵاویکردووەتەوە و وتی، “هەر شتێک کە بڵاومکردووەتەوە بە بەڵگە پشتڕاستکراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەركردەی باڵای ئەفغانستان و تاڵیبان پەچەی بەسەر ژناندا سەپاند

بابەتی دواتر

بە کوشندەترین خۆراکی جیهان ناسراوە و هەزاران کەس بەهۆیەوە مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share