بۆ پشتیوانیی خۆڤاكسینكردن بانكی نێودەوڵەتی 100 ملیۆن دۆلاری دایە عێراق

بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، 100 ملیۆن دۆلاریان لە بانكی نێودەوڵەتییەوە پێگەیشتووە بۆ پشتیوانیكردن لە هەڵمەتی خۆڤاكسینكردن لە وڵاتدا.

بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داوای حكومەتی عێراق بانكی نێودەوڵەتی 100 ملیۆن دۆلاری پێشكەش بە عێراقكردووە تاوەكو هەڵمەتی خۆڤاكسینكردنی هاوڵاتییان خێراتر بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق هەڵمەتێكی دیكە دەستپێدەكات تاوەكو زۆرترین هاوڵاتی خۆی ڤاكسین بكات.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا حەوت ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی خۆیان ڤاكسینكردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤی و یونایتد براوه‌ بوون و بارسا دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بۆمبی دەستی و سەرپەڕاندن.. زیاتر لە 100 كەس لە بەندیخانەیەكی ئیكوادۆر كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share