وەزارەتی پلاندانان رووپێوییەکی ئابوریی بۆ خێزانە عێراقییەکان دەکات و کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند راپرسییەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکانی عێراق دەستپێدەکەن و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانبەرانی دەزگای ئاماری ناوەندی سەردانی ئەو خێزانانە دەکەن کە لە سەرجەم شار و ناوچەکاندا نیشتەجێن، ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانج لە راپرسییەکە زانینی نیشاندەرەکانی هەژاری و ئاستی ژیان و واقیعی خزمەتگوزارییەکانە.

داواشی لە خێزانەکان کردووە هاوکاری توێژەران بکەن لە پێدانی داتای دروست، بەمەبەستی داڕشتنی پلان و سیاسەت بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بە گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share