(ڤیدیۆ) یوڤی و یونایتد براوه‌ بوون و بارسا دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، هه‌شت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو برده‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ دۆڕاندنی تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای یوڤانتۆس ستادیه‌م میوانداری چێڵسی ئینگلیزی کرد، ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری له‌ خوله‌کی 46 له‌لایه‌ن فیدریکۆ کیێزاوه‌ تۆمارکرا.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری ڤیاڕیاڵی ئیسپانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوورپۆشه‌کانی شاری مانچسته‌ر کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ی ڤیاڕیاڵ له له‌ خوله‌کی 53 له‌لایه‌ن پاکۆ ئالکاسێره‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌ خوله‌که‌کانی 60 و 95 له‌لایه‌ن ئالێکس تێلیس و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌ تۆمارکران.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی به‌نفیکای پۆرتوگالی له‌ دالوز به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا بارسا بردنه‌وه‌ تۆماربکات، به‌ڵام ئه‌ستێره‌کانی خۆرخی جیسوز سوپرایزێکی گه‌وره‌یان کرد و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام ئه‌ستێره‌کانی کومانیان کوتا به‌زه‌ویدا.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی سێ و 69 و 79 له‌لایه‌ن داروین نونێز (دوو گۆڵ)، ڕافا سیلڤاوه‌ تۆمارکران.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

ئاتالانتا 1-0 یۆنگ بۆیز

زینیت 4-0 مالمۆ

بایرن میونشن 5-0 داینه‌مۆ کیێڤ

به‌نفیکا 3-0 به‌رشلۆنه‌

مانچسته‌ر یونایتد 2-1 ڤیاڕیاڵ

یوڤانتۆس 1-0 چێڵسی

ڕێدبول سالزبۆرگ 2-1 لیل

ڤۆلفسبۆرگ 1-1 ئیشبیلیه‌

بابەتی پێشتر

پوتین بۆ ئەردۆغان: فێری دۆزینەوەی چارەسەری مامناوەند بووین

بابەتی دواتر

بۆ پشتیوانیی خۆڤاكسینكردن بانكی نێودەوڵەتی 100 ملیۆن دۆلاری دایە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share