سیستانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕاگەیاند

عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقەوە ڕاگەیاند و هانی دەنگدەران دەدات بەشداری تیادا بكەن و دەنگ بە گەندەڵكاران نەدەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكرایەوە، عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق ڕایگەیاند، “مەرجەعییەتی ئایینی هەمووان هاندەدات بەشدارییەكی هۆشیارانە و بەرپرسیارانە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن، چونكە گەر تەنانەت بەدەریشنەبێت لە كەموكورتی، وەك دروستترین ڕێگە دەمێنێتەوە بۆ گواستنەوەی وڵات بۆ داهاتوویەك كە خوازیارین لە ڕابردووەكەی باشتربێت، بەوەش وڵات لە مەترسی كەوتنە نێو گێژاوی پشێوی و چەقبەستوویی سیاسی دەپارێزرێت”.

سیستانی داوا لە دەنگدەران دەكات “پەند لە ئەزموونەكانی ڕابردوو وەربگرن و بە دەنگەكانیان داهاتووی وڵات بنەخشێنن و ئەم دەرفەتە گرنگە بقۆزنەوە بۆ هێنانەدی گۆڕانكارییەكی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵات و دوورخستنەوەی دەستە گەندەڵ و بێتواناكان لە جومگە سەرەكییەكانی”.

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق جەختدەكاتەوە كە “مەرجەعییەت پشتیوانیی هیچ لایەنێك ناكات، بەڵام مكوڕە لەسەر ئەوەی كە پێویستە دەنگدەران چاكەخواز و دەستپاكەكان هەڵببژێرن و گەندەڵكاران و ئەوانەی پێچەوانەی دەستوور كاردەكەن هەڵنەبژێرن”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا سیستانی جەختدەكاتەوە، “دەبێت كەشێكی دڵنیاكەرەوە بۆ هەڵبژاردن بڕەخسێندرێت دوور لە كاریگەریی چەك و پارەی نایاسایی و دەستوەردانی دەرەكی و پێویستە هەڵبژاردنێكی بێگەرد ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پێشتر

سەدر هەڕەشەدەكات: بەشداربووانی كۆنگرەكەی هەولێر دەستگیرنەكەن ڕێوشوێنی توند دەگرمەبەر

بابەتی دواتر

دوایین وردەكاری لەبارەی كات و شوێنی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن تایبەت بە دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامدەدات. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share