عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن تایبەت بە دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامدەدات.

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لەڕێی تەكنیكی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە دیدارێكی لەگەڵ كۆمپانیای (amazon)ی جیهانی ئەنجامدا.

وەزارەتی پەیوەندییەكان بڵاویكردەوە، تاوتوێی لایەنە ئەمنی، هونەری و یاساییەكانی پرۆژەكە كرا. سەرەڕای روونكردنەوە سەبارەت بە تێڕوانینەكان و هەنگاوەكانی داهاتوو.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو وەزارەتە عێراقییەكە بڵاویكردەوە، “هەوڵدەدەین باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتییان و دامەزراوەکان بکەین، بۆ ئەمەش هەوڵمانداوە هێڵی ئینتەرنێت بە باشترین کوالێتی بگەیەنینە ناوچە جیاوازەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێت لە رێگەی کێبڵەوە کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت، هەر بۆیە بڕیارمانداوە لە رێگەی مانگە دەستكردەكانەوە ئینتەرنێت بەسەرجەم ناوچەکان بگەیەنین”.

بابەتی پێشتر

شەپۆلی گەرما لە ئەمریكا گیانلەدەستدانی 13 كەسی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

نامەی سەرنشینێكی تایتانیك بە 12 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە. بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری…
Total
0
Share