شوێنەوارناسانی ئەوروپی بۆ دۆزینەوەی تاتەقوڕێکی چوار هەزار ساڵە گەڕانەوە عێراق

دوای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ چەند شارێکی عێراق و دروستبوونی ئاڵۆزییەكان، ‏شوێنەوارناسان عێراقیان بەجێهێشت، بەڵام ئێستا پشکنین بۆ شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق ‏دەستیپێکردووەتەوە.‏

تیمێکی شوێنەوارناسی فەرەنسی، لە پارێزگای زیقار، لە ناوچەی “لارسا”ی سەردەمی ‏سۆمەرییەکان تاتەقوڕێکی چوار هەزار ساڵەیان دۆزییەوە.‏

دۆمینیکای چارپین، شوێنەوارناسی فەرەنسی و پسپۆڕ لە شارستانیەتی نێوان دوو ڕووبار ‏بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، “تاتەقوڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19ی پێش ‏زایین و بە زمانی مێخی چەند پیاهەڵدانێکی خودای سۆمەرییەکانی لەسەر نووسراوە.‏

دوای گەڕانەوەی شوێنەوارناسان، تیمە لێکۆڵینەوە عێراقییەکانش هاوشان سەرقاڵی ‏هەڵکەندن و دۆزینەوەی سیمبول و شوێنەواری دیکەی شارستانییەكانی سۆمەری و ‏ئەکەدین.‏

شوێنەوارناسە فەرەنسییەکان هەموو هەوڵێکیان لەبارەی ئاشکراکردنی سیمبولەکانی شاری ‏‏”لارسا”ی سۆمەرییەکانە و تا ئێستا چەندین نیشانە و تاتەقوڕ وێنەی سەربەردیان ‏دۆزیووەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل دەیەوێت مزگەوتی گومەزی ئاڵتونیی نوێ بڕووخێنێت

بابەتی دواتر

لاڤرۆڤ: پێویستە كورد لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share